٢٦ نیسان ٢٠٢٢ - ٠٥:١٢
بەیاننامەی هەدەپە لە ساڵڕۆژی جینۆسایدی ئەرمەنیەکان

بەیاننامەی هەدەپە لە ساڵڕۆژی جینۆسایدی ئەرمەنیەکان

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا -پارتی دیموکراتیکی گەلان( هەدەپە) بە بڵاو کردنەوەی یەباننامەیک بە بۆنەی 24ی نیسان  ساڵڕۆژی قەلاچۆی ئەرمەنیەکان وێڕای بەرزڕاگرتنی یادی گیان بەختکاران جەختی کرد لەسەر هاوخەمی دەربڕین لە گەڵ ئەرمەنیەکان و کەمایەتیە ئەتنی و ئایینزاییەکانی دیکە لە تورکیا بە مەبەستی  دامەزراندنی ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی .

ئەنجومەنی کارگێڕی ناوەندی هەدەپە  لەو بەیانامەیەدا وێڕای ڕەخنە گرتن لە سیاسەتەکانی یەکسان سازی و زاڵکردنی تەنیا زمانێک لە تورکیا ڕایگەیاند : لەو وڵاتەدا ئەوڕاستیە کە هیچ شۆناسێکی  ئەتنی ، زمانی و کەلتووری سەرتر لە ئەوی تر نیە ، هێشتا  لە ڕوانگەی کۆمەڵایەتی و  سیاسیەوە قەبووڵ نەکراوە . هەدەپە لە درێژەی ئەو بەیاننامەیەدا لە خەڵکی ئەرمەنی وەک یەکێک لە خەڵکانی کۆنی تورکیا یادی کرد و خوازیاری داوای لێبوردن لەوان وگەشەی پەیوەندی دیپلوماتیک بازرگانی وئابووری کرد لە گەڵ حکومەتی ئەرمەنستان.

342/